سێ‌ بەنداوی نوێ‌ لە دهۆك دروست دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆك دەڵێت، بڕیارە سێ بەنداوی نوێ لە سنوری پارێزگای دهۆك دروست بكرێن، جگە لە كەمكردنەوەی كاریگەری وشكە ساڵی كارەباش لەو بەنداوانە بەرهەم دەهێندرێت.

فەرهاد محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆك رایگەیاند: سێ بەنداوی نوێ لە سنووری پارێزگای دهۆك دروستدەكرێن و بڕیارە دوای رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی دەست بەجێ بەجێكردنیان بكرێت ئەوانیش بەنداوەكانی پاسێ و باكرمان و رەشاڤەیە، هەرسێ بەنداوەكە پەسەندكراون و تەنیا ماوە بكەونە بواری جێ بەجێكردنەوە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆك بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوە: دروستكردنی ئەو سێ بەنداوە كاریگەری زۆری دەبێت بۆ پارێزگای دهۆك، چونكە جگە لە گلدانەوەی ئاو كارەبا لەو سێ بەنداوە بەرهەم دێت و سوودی زۆری دەبێت لەسەر بەرهەم هێنانی كارەبا و كەم كردنەوەی كاریگەری وشكەساڵی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک