موقتەدا سەدر وادەی خۆپیشاندانی ملیۆنی دیاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری موقتەدا سەدر رۆژی خۆپیشاندانی ملیۆنی دیاریكرد و رایگەیاند، لە كاتژمێر 05:00ی ئێوارەی رۆژی شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی دەستپێدەكات.

رۆژی یەكشەممە 14_8_2022، ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند: رۆژی شەممەی داهاتوو 20 ی ئاب لەلایەن رەوتەكەیەیوە دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆن.

وەك ئاماژەی پێداوە خۆپیشاندانەكە كاتژمێر 5:00 ی ئێوارە لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەستپێدەكات و دواتر بەشداربووان بەپێ دەچن بۆ گۆڕەپانی بۆنەكان لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا