سەرۆکوەزیرانی لیبیا دەستلەکاردەکێشێتەوە

 

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکوەزیرانی لیبیا رایگەیاند، دەیەوێت لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەستلەکاربکێشێتەوە

فایز سەراج سەرۆکوەزیرانی لیبیا لە وتارێکدا رایگەیاند، “بەویستی خۆم دەمەوێت کۆتایهێنانی ئەرکەکەم وەک سەرۆکوەزیران لە کۆتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا رابگەیەنم.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتەکەی زۆر هەوڵیداوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ رەوشی وڵاتەکە، بەڵام هەندێک لایەن بەکارهێنانی هێزیان پێباشتر بووە لە جێگەی چارەسەری دیبلۆماسی، بۆیە هەوڵەکانیان بێئەنجام بوون.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی لیبیا ناکۆکی زیاتر لە نێوان گروپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەدا دروستبکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ حکومەتێکی یەکگرتوو.

لەماوەی رابردوودا، چەندین خۆپیشاندان دژی حکومەتەکەی سەراج بەڕێوەچوو و خەڵک نیگەران بوون لە جوڵەکانی سەراج بەتایبەتی لە دوای ئەوەی رێگەیدا تورکیا هێزی سەربازی بهێنێتە وڵاتەکەیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا