وادەی کۆتاییهاتنی بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی کرێی ئاو ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی کرێی ئاو 20ی ئەیلوولی ئەمساڵ کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکرد، هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوونن لە بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی کرێی ئاو لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لێخۆشبوونی %15ی قەرزی کرێی ئاو تا مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت و لە 20ی ئەیلولدا کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا