هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی چوار داواکراوی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی حکومەتی فیدراڵ لەماوەی یەک هەفتەدا چوار داواکراوی ماددەی 4ی تیرۆری دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، “بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو و ماڵی ھاوڵاتیان، توانرا لەماوەی یەک ھەفتەدا لە ڕێکەوتی 6ی 8 بۆ 11ی 8ی 2022 چوار داواکراوی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیربکرێن”.

ئەوەش هاتووە، توانیویانە داواکراوێکی دیکەش بەپێی ماددەی 459  لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیربکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا