کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خەڵاتێکی جیهانیی دەباتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەمیانەی خەڵاتەکانی گڵۆباڵ ئیکۆنۆمیکس خەڵاتی باشترین کەمپینی بەبازاڕکردن لە بواری پەیوەندییەکان بۆ ساڵی 2022 بەدەستدەهێنێت.

دامەزراوەی خەڵاتەکانی ئابووریی جیهانی “Global Economics Awards”، کە دامەزراوەیەکی خاوەن پێگەی بەریتانییە و بارەگاکەی لە لەندەنە، هەستا بە ڕێزلێنانی پلاتفۆرمی YOOZ لە ئاسیاسێڵەوە و وەکو پلاتفۆرمێکی جیاواز ناساندی.

ئەم پلاتفۆرمە پلاتفۆرمێکی تایبەت بە گەنجانە و لە ساڵی 2021 لە لایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە ئامادەکراوە. کەمپینەکانی YOOZ لە بوارەکانی بەبازاڕکردن و پەیوەندییە گشتییەکان بووە مایەی ئەوەی کۆمپانیای تێلیکۆمی عێراقی، ئاسیاسێڵ خەڵاتی “باشترین کەمپینی بەبازاڕکردن لە بواری تێلیکۆم”دا لە عێراق بەدەستبهێنێت.

گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس خانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی و گۆڤارێكی وەرزی تایبەت بە بزنسە، بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە، تێڕوانینی قووڵ بۆ  کەرتە جیاوازەکانی ئابوریی لە سەرتاسەری جیهاندا فەراهەمدەکات. بەرنامەیەکی ساڵانەی هەیە کە تەرخانکراوە بۆ خەڵاتە گەورەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس، کە هەڵدەسێت بە دیاریکردن و ڕێزلێنانی باشترینی ئەداکردنی کەرتە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ى كانونى دووەمی 2022 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووی 16 مليۆنی تێپەڕاندووە.

ئەمە یەکەم جار نییە ئاسیاسێڵ خەڵاتی جیهانیی دەباتەوە و لە ماوەی چەند مانگی داهاتووشدا بڕیارە ئاهەنگێك بۆ دابەشکردنی چەند خەڵاتێكی مەزن لە دوبەی سازبکرێت کە تیایدا خەڵات بە سەر کۆمپانیا براوەکاندا دابەشدەکرێت کە یەکێکیان کۆمپانیای ئاسیاسێڵە.

Open photo

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا