مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێکرد.

لەوبارەیەوە بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئابی 2022 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر كرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی.

ئەوەش هاتووە، هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە قەیرانی سیاسیی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتایهاتنی قەیرانی سیاسی بێت.

باس لەوەش کراوە، لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا