ئێران رەتیدەكاتەوە پیلانی كوشتنی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكای دانابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران رەتیدەكاتەوە لە تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانیدا پیلانی كوشتنی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكای داڕشتبێت و تۆمەتەكانی ئەمریكا بە چیرۆك هەڵبەستن ناودەبات.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: وەزارەتی دادی ئەمریكا بێ هیچ بەڵگەیەك ئەو تۆمەتانەی هەڵبەستووە و چیرۆكێكی نوێی دروستكردووە.

كەنعانی وتی: ئەمجارە پلانێكیان سەبارەت بە كەسانی وەكو بۆڵتن هەڵبەستووە لە كاتێكدا كە پێگە سیاسییەكەی كۆتایی هاتووە. كۆماری ئیسلامی هۆشداری دەدات دژی هەر هەنگاوێك كە بە پەنابردنە بەر تۆمەتی گاڵتەجاڕانە، هاووڵاتییانی ئێرانی بكاتە ئامانج.

وەزارەتی دادی ئەمریكا رۆژی چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئەندامێكی سوپای پاسدارانی ئێرانی تۆمەتباركردووە بەوەی پێشنیازی كردووە 300 هەزار دۆلار بە دانیشتوویەكی ئەمریكا بدات بۆ ئەوەی بۆڵتن بكوژێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا