هەسەدە: وەڵامی هێرشەكانی توركیا دەدەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە ڕایگەیاند، لە گوندی مەلەسباتی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكی دیكە لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانە هێرشبەرەكانی توركیا بۆردومان كرا و بەهۆیەوە دوو شەرڤان و هاوڵاتیەك شەهید بوون. جەختیش دەكاتەوە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و تۆڵەی شەهیدەكان لە “داگیركەران” دەكەنەوە.

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا لە گوندی مەلەسباتی سەر بە شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆردومان كردووە و فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێكدا زانیاری لەبارەی ئەو بۆردومانە بڵاوكردەوە.

هەسەدە ڕایگەیاند: دوو شەڕڤانمان بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنییەوە، لە گوندی مەلەسباتی سەر بە شاری قامیشلۆ، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیاوە هێرشیان كرایە سەر، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا شەڕڤانانی ئێمە دیجلە كۆبانێ و چیا قامیشلۆ شەهید بوون لەو هێرشەدا هاوڵاتییەكی سڤیل بەناوی ئەدیب یوسف شەهید بوو.

هەسەدە وتوشیەتی: سوپای توركیا بەم دواییانە هێرشەكانی خۆی لە سنوورەكە زیاتر كردووە هەموو ڕۆژێك، بە بۆمباران و بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان هێرش دەكات لەو هێرشانەدا نەك تەنها سەرباز، بەڵكو هاوڵاتیانی سڤیلیش دەكرێنە ئامانج.

جەختیش دەكاتەوە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و تۆڵەی شەهیدەكان لە “داگیركەران” دەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا