گەریلا كوژرانی 10 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلادا 10 سەربازی سوپای توركیا كوژران، زرێپۆشێك تێكشكێندرا و سەنگەرێكیش روخێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە رۆحی سەركەوتنی ئەنجامگیری فەرماندەی نەمر هاوڕێ عەگید گورزی قورسی لە سوپای توركیادا و چالاكییەكانی خۆی بۆ سڵاوكردن لە قەڵەمبازی 15ی تەباخ بێ پسانەوە درێژە پێدەدات.

هەپەگە ڕونیكردووەتەوە لە ئەنجامی چەند چالاكیەكی هێزەكانیان تاكتیكەكانی گەریلایەتی سەردەمی نوێیان بە شێوەی ئاوێتە لەگەڵ یەكتر بەكارهێناوە.

باسی لەوەشكردووە، لە چالاكیەكاندا كە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆكەكان ئەنجامدران 10 سەرباز كوژران و دوو سەربازیش برینداربوون، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش لە جۆری پانزەر و سەنگەرێك تێكشكێندران و روخێندران.

ئاماژەی بەوەشكرد، سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی سێ‌ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی، سێ‌ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ، حەوت جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە تانك، كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا