پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوێنەری ڕێكخراوی یۆنامی سەردانی سزادراوانی مانگرتووی بادینانی كرد و لە بارەی ئامانجی مانگرتنەكە و ڕێكارەكانی ئازادكردنی سزادراوان گفتوگۆیان كرد.
ئۆكستین باهیمۆتا، سەرۆكی ڕۆڵی یاسا لە ڕێكخراوی یۆنامی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی چاكسازی گەورانی هەولێری كرد لەگەڵ سزادراوانی بادینان كۆبویەوە.
ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئۆكستین باهیمۆتا سەردانی چاكسازی گەورانی هەولێری كرد و ئامانج لە سەردانەكە باسكردن بووە لە ئازادبوونی بەمەرجی دوو لە مانگرتووانی بادینان كە بریتیین لە شێروان شیروانی و شڤان سەعید.
ئاماژە بەوەش دەكات، دوای گوێگرتن لە داواكارییەكانی مانگرتووانی بادینان، پێیان ڕاگەیاندن بڕیارە شاندێكی یۆنامی لەگەڵ پارێزەرانی گیراوانی بادینان و داواكاری گشتی كۆببنەوە و پرسی ئازادكردنییان تاوتوێ بكەن.
لە 19 ی تەمموزەوە زیندانیانی بادینان و زیندانیانی شیلادزێ و ژمارەیەك زیندانی دیكە دەستیان بەمانگرتن لە خواردن كردوە و بە هۆیەوە چەندجارێك دۆخی تەندروستیان تێكچووە.