سەدر: پێویستە دەسەڵاتی دادوەری لە ماوەی یەک هەفتەدا پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نوێترین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانەوە خستەڕوو داوایكرد دەسەڵاتی دادوەری لە ماوەی هەفتەیەكدا پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە .

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكرد، رەنگە هەندێك لایەن باوەڕیان وابێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە كۆبونەوەی پەرلەمان هەیە تا بە دەنگدان ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە، ئەوان ئەو بۆچونە رەتدەكەنەوە بە بۆچونی ئەوانەی دەزانن كە بەدوای پشك پشكێنە، بەردەوامی گەندەڵی و جێبەجێنەكردنی داخوازییەكانی هاوڵاتیان دەگەڕێن.

وتیشی، پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەم و داوا دەكەم بڕیار بدات بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی، بە تایبەت دوای ئەوەی پەرلەمان پابەندی وادە دەستورییەكان نەبو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، راسپاردنی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی پشك پشكێنە و سازان لەجێگەی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، بۆیە تائێستا گومانی چاك بە دەسەڵاتی دادوەری دەبەن هەرچەندە دەزانن فشاری سیاسی و ئەمنیش لەسەریان هەیە.

ئەم پەیامەی سەدر وەك وەڵامێك ئەژمار دەكرێت دژی قسەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە مەگەر بە مەرجی ئەوەی دەست بە دانیشتنە ئاساییەكانی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا