گاریس بێڵ دەگەڕێتەوە تۆتنهام بە قازانجەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
چیرۆكی 7 ساڵە گاریس بێڵی وێڵزی ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید خەریكە بە كۆتا لاپەڕەكانی دەگات ئەو یاریزانەی تا ئەمڕۆش دانی لیڤی سەرۆكی تۆتنهام پێكەنینی دێت بەو بۆندە 100 ملیۆن یۆرۆیەی ڕیاڵ پێشكەشی كردن لە پای گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بیرنابیۆ لە داخی ئەوەی بۆندەكە بۆ نەیمار داسێلڤا تەرخان كرا بوو، بەڵام ئەو یاریزانە بەرەو بەرشەلۆنە چوو فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵیش ئەو كاتە تەواوی بڕە پارەكەی خستە دەستی لیڤییەوە و گاریس بێڵی گواستەوە ئەو هێرشبەرەی 2 نازناوی چامپیۆنیس لیگ لەو 4 نازناوەی لەگەڵ ڕیاڵ بە دەستی هێناون دوانیان بە گۆڵی یەكلاكەرەوەی ئەو بووە لە كاتێكدا نەیمار تەنها 1 نازناوی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بردەوە لە ساڵی 2015 و تا ئەمڕۆش هەر بە دوای بردنەوەی نازناوێكی ترەوەیە.

جۆناسان بارنێت بەڕێوەبەری كاروبارەكانی ئەو یاریزانە بە پێگەی جیهانی فرانس پرێس ی ڕاگەیاند: (پێ‌ دەچێت ئەمڕۆ یان سبەی هەموو شتێك كۆتایی پێ‌ بێت و گاریس بگەڕێتەوە یانە كۆنەكەی واتا تۆتنهام سەرەڕای ئەوەی مانچستەر یونایتد هەوڵی زۆریشی بۆ دا، بەڵام ئەو گەڕانەوەی بۆ تۆتنهام پێ‌ باشترە تا لەگەڵ مۆرینهۆدا یاری بكات).

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە هەر شێوەیەك بێت یاریزانە نەخوازراوە تەمەن 31 ساڵەكەی لە كۆڵ ببێتەوە، بەڵام مووچە زۆرەكەی بێڵ كە خۆی لە نزیكەی 30 ملیۆن یۆرۆ دەدات سەریەشەیەكی زۆری بۆ زێدانی ڕاهێنەر و فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە دروست كردووە هەر بۆیە خوازیاری ئەوەن لە كۆڵیان ببێتەوە تۆتنهامیش ئەو دۆخە بە هەڵ دەزانێت و داوای لە ڕیاڵ كردووە تا ساڵێك نیوەی مووچەكەی بێڵ بدەن دواتر سپۆرز خۆی مووچەكەی ڕێك دەخاتەوە، بەڵام ویستی ڕیاڵ فرۆشتنی یەكجارەكی بێڵە لە كاتێكدا تۆتنهام دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە تا ئەو نیوەی مووچەیە بە ڕیاڵ بدات.

لای خۆشییەوە مۆرینهۆ قاییل بوونی ڕاگەیاند بە دەستەبەر كردنی یاریزانێكی مەزنی وەك گاریس بێڵ و ئاشكرای كرد: (كاتێك ڕاهێنەری ڕیاڵ بووم باسم لە بێڵ كرد كە چەند گونجاوە بۆ ڕیاڵ ئەو كات پێرێز ئامادەیی تیادا نەبوو بە 30 ملیۆنیش بیگوازێتەوە كاتێك من ڕۆیشتم لە 2013 دا ئەو هەستا بە گواستنەوەی گاریس هەر بۆیە من بە لامەوە زۆر پەسەندە ئەگەر لە ئێستادا بگەڕێتەوە تۆتنهام).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا