پۆڵەتیك پرێس ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوار شەممە، دووەم كۆبوونەوەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردن و ئاستەنگەكانی بەردەمی، بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لایەنە سیاسییەكان لێك تێگەشتن لە نێوانیاندا هابووە لەسەر چەند خاڵێك.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە “سەرەتای ئەیلوولی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە بۆ یەكلاكردنەوەی تەواوی بابەتەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەكە ئەنجام بدرێت، تا ئەوساش سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان، بە هاوكاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی لە گفتوگۆ و ئامادەكاری بەردەوام دەبن.”

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: جێنین پلاسخارت هەموو پشتگیرییەكی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی، هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە دەبێ بە زووترین كات بگەنە ئەنجامێك، چونكە زۆر كات لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لە كۆبوونەوەكەدا لایەنە سیاسییەكان لێكنزیكبوونەوە لە نێوانیاندا هەبووە لەسەر ئەوەی سیستەمی هەڵبژاردن بۆ پێكهاتەكان بەیەك بازنەیی بمێنێتەوە، تەنیا لە دەنگدانی گشتی بەشداربن و دەنگدانی تایبەت نەیانگرێتەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە.
خاڵێكی دیكە كە لایەنەكان بۆ چوونیان لەبارەیەوە لێك نزیك بووە بریتی بووە لەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كارابكرێتەوە.
بڕیار وایە سەرەتای مانگی ئەیلوول كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدرێتەوە و بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەم پێشنیازانە بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا