پۆڵەتیک پرێس
ئازاری سەر یەکێکە لەو ئازارانەی دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکان، پزیشک ئانا لاتسینۆڤا پسپۆڕ لەبواری گوێ و مێشک چەند ڕێنماییەک بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە دەخاتەڕوو.
بەشێوەیەکی گشتی هۆکارەکانی سەرئێشە بریتین لە کەمخەوی، هیلاکی، نەخۆشی و چەند هۆکارێکی دیکە، ئەم ڕێگایانە یارمەتی ڕزگاربوون لە سەرئێشە دەدەن:
-پسپۆڕەکە جەختی لەوەکردووە زۆری ماوەی نوستن یان کەمخەوی هەردووکیان هۆکارن بۆ سەرئێشە، بۆیە پێویستە کاتی خەوتن و هەستان ڕێکخراو بێت.
-زۆر کارکردن و ماندووبوون هۆکارێکی دیکە بۆیە پێویستە هەموو کەسێک کاتی کارکردنی دیاریبکات و لە کاتی دیاریکراو زیاتر نەبێت بۆئەوەی لە سەرئێشە بەدووربێت.
-دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێی و توڕەبوون هۆکارێکی دیکەی ڕزگاربوونە لە سەرئێشە.
-برسێتی هۆکارێکی سەرەکی سەرئێشەیە، لەسەر کەسەکان پێویستە کاتی خواردنیان دیاریکراوبێت و لەکاتی خۆیدا نان بخۆن و فەرامۆشی نەکەن.
-هەندێکجار قاوە بۆ کەمکردنەوەی ماندووی مێشک و سەرئێشە سوودی هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت ئەوا هۆکارێکە بۆ سەرئێشە، بۆیە پێویستە ڕۆژانە لە چوار کوپ زیاتر نەخورێتەوە.
-ڕۆژانە وەرزشکردنی سوودێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە هەیە.