مستەفا کازمی: گفتوگۆ تاکە چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە، “گفتوگۆ تاکە چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا وڵات تێیدا دەژی”.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوێترین لێدوانیدا مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەکرد، “توانیمان سەرکەوتوبین لەتێپەڕاندنی ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان، ئەمڕۆش لە سەرجەم کوتلە سیاسییەکان داواکراوە بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ لە تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی”.

وتیشی، “هیواخوازم هەمووان بەوپەڕی هێزەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی و پەناببەنەبەر گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان، وە جگە لە گفتوگۆ هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە”.

کازمی ئەم قسانەی لەمیانەی بەشداریکردن و دانانی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ کرد، لەبارەی پڕۆژەکەشەوە وتی، “خۆم بەتایبەتی سەرپەرشی نۆژەنکردنەوە و بنیادنانەوەی موسڵ و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەکەم و ڕێگە نادەین گەندەڵکاران ئەم پڕۆژانە لە بەرژەوەندی خۆیان و بۆ بەهەدەردانی موڵکی میللەت بقۆزنەوە”.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەنجامی ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن ئەم پڕۆژانەی موسڵ بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکاربهێنن یان لەپێناو بەرژەوەندی گروپ و کەسانی دیکە و گەندەڵکاران بەکاربهێنن هاوشێوەی ئەنجام و چارەنوسی ئەو تیرۆرستانە دەبێت کە هەوڵی لەناوبردنی ئەم شارەیان دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا