قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو ئارایشتگا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە داده‌خات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای عه‌روس و ئارایشتگای مادۆنایان داخست.

لەوبارەیەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای عه‌روس له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ و ئارایشتگای مادۆنا لە گەڕەکی بەختیاری دادەخرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان دەکرێنەوە”.

قائیمقامیەت دەشڵێت، “لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک