ئاوات شێخ جەناب: داهاتی ناوخۆمان زیادكردووە و خەرجیمان كەم كردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتەكەیان توانیوویەتی داهاتی ناوخۆ زیاد بكات و خەرجییەكان كەمبكاتەوە.

رۆژی سێشەممە 9-8-2022، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەك لە دەیڤد كۆدڵ، بەرپرسی بەشی سیاسی – ئابووری، هیپ بێڵی، سەرۆكی یەكەی ئابووری و سێپ پاچ، سەرۆكی پێشووی یەكەی ئابووری لە كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند: یەكێك لە دەستكەوتەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە كابینەی نۆیەم، ئەوەیە توانیویەتی ببێتە فاكتەرێكی بەهێز بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، هاوكات وەزارەتەكە توانیویەتی داهاتی ناوخۆ زیاد بكات و خەرجییەكان كەمبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا