چەند رێنماییەكی نوێ‌ لە حكومەتەوە دەربارەی تاپۆ كردنی خانووە زیادەڕۆكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت كۆتا وادە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان 9_9_2022 ەو دوای ئەو وادەیە هاووڵاتیان لەو مافە بێبەش دەبن.

لە ئاگادارییەكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەو خانووانەی بە شێوەی زیادەڕۆ دروست كراون و یاسای زیادەڕۆكار دەیانگرێتەوە، كۆتا وادە بۆ وەرگرتنی داواكارییەكانیان رێكەوتی 9_9_2022 ەو پاش ئەو وادەیە ئیدی لەو مافە یاسایییەیان بێبەش دەبن.

ئەوەشهاتووە، بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زیادەڕۆ لە پێش ڕێكەوتی مانگی 31_12_2021 دروست كراون، بەپێی یاسای هەمواركراوی ژمارە 7ی ساڵی 2021 جێگیركراو تاپۆ دەكرێن، هەر خانوویەكیش لەپێش ئەو رێككەوتووە بەشێوەی زیادەڕۆ دروست كرابن، رێكارەكانی تاپۆكردن دەیانگرێتەوە.

ڕێنمایی یاسایی:

ماوەی سێ ساڵە یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی كە زیادەڕۆییان لەسەر كراوە لە سنووری شارەوانییەكان ژمار 3ی ساڵی 2019ی هەمواركراو بە یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 دەرچووە و ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری لەلایەن هاووڵاتییان پاڵپشت بە ماددەی 2 لە یاسای سەرەوە، وەك مەرجێك ئاماژە كراوە كە زیادەڕۆكار پێویستە داواكاری پێشكەش بكات. تەنیا پێشكەشكردنی ئەم داواكارییە لە ماوەی دیاریكراودا مافی تەواو بۆ زیادەڕۆكار دەستەبەر دەكات بۆ ئەوەی سوودمەند بێت لە یاساكە. واتە ڕێكارەكانی تری بەناوكردن و ئەو كێشانەی لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكان دێتە پێش، نابێتە ڕێگر لە سوودمەندنەبوونی زیادەڕۆكار لە یاساكە. بۆ ئەوەی هاووڵاتی داواكاری لە ماوای یاسایی پێشكەش بكات و ئەو دەرفەتە بەفیڕۆ نەدات كە دوا دەرفەتە بۆ سوودوەرگرتن لەم یاسایە و دووچاری جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 تایبەت بە نەهێشتن و لابردنی زیادەڕۆیی نەبێتەوە، لەسەر لیژنەكانی پێكهاتوو لە پارێزگاكان و یەكە ئیدارییەكانە ئەم داواكارییانە بە شێوەی فەرمی لە هاووڵاتییان وەربگرن وەكوو سەرەتا، پاشان داوای داتا و پێداویستییەكانی بەناوكردن بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا