تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەمیانی ڕوبەڕوبوونەوەی سوپای تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان سەربازێکیان کوژراوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، “(خەلیل کوج) لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

پێشتریش ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد، لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان سەربازێکیان کوژراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا