محەمەد ئەمین پێنجوێنی: مام جەلال دەیویست ئۆجەلان لەزیندانی ئیمرالی بهێنێتە دەرەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لەم چاوپێكەوتنە تایبەتەی پۆڵەتیك پرێس محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری دیاری كوردستان، باس لەدۆسییەی كوردو دۆخی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە بەگشتی دەكات‌و دەڵێت: مام جەلال تاڵەبانی بەرنامەی هەبوو كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی وەك سەرۆككۆماری عێراق لەبەغدا سازبكات.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی دەشڵێت: ئامانجی مام جەلال لەبەستنی ئەو كۆنفراسەوە ئەوەبوو، ئۆجەلال لەزیندانی ئیمراڵی بهێنێتە دەرەوەو توركیا بخاتە بەرانبەری، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەن‌و رێككەوتنی ئاشتی واژوو بكەن.

پێنجوێنی باس لە دوورەپەرێزی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش دەكات‌و جەخت دەكاتەوە، ئەو دوورەپەرێزییە زیانی زۆری بەكورد داوەو داواش دەكات یەكێتییەكی نەتەوەیی یان كۆنگرەیەكی نەتەوەیی ببەسرێت، بۆ ئەوەی دۆسییەی كورد لەناوچەكە بچێتە پێشەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا