پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کاکاو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەتایبەتی دابەزینی پەستانی خوێن کە هۆکارێکە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ.
بەپێی توێژینەوەکە کاکاو ماددەی ڤلافانۆلی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و ڕێگری لە گیرانی بۆریەخوێنەکان دەکات، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گیرانی بۆریەخوێنەکان هۆکارن بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.
بۆ بەدەستهێنانی سوودەکانی کاکاو دەتوانرێت وەک خواردنەوە بخورێتەوە یان لە دروستکردنی شیرینیەکاندا بەکاربهێنرێت، چونکە جگە لە دابەزینی خوێن و ڕێگریکردن لە بۆریەخوێنەکان سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.