دابەشکردنی مووچە کێشەی تێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاربوو سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت ئەگەرچی پشووی فەرمی بوو بەڵام بڕیارەكە گۆڕاوە و سبەی مووچەی پەروەردە دابەش ناكرێت .

سەرچاوەیەك لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە 7_8_2022 بڕیاروابووە كە سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، هەرچەندە دەكەوێتە پشووی فەرمی، بەڵام پاش نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە بڕیارەكە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش ناكرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتی: پێشتر لە كاتی دابەشكردنی مووچەدا چەندینجار روویداوە خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكەوێتە پشووی فەرمی، بەڵام پشووەكە نەبووەتە هۆكاری راوەستانی دابەشكردنی مووچە، بۆیە ئێستا بەلامانەوە سەیرە سبەی بەهۆی پشووی فەرمییەوە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش ناكرێت.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكرد، “رۆژی دووشەممە 8ی ئابی 2022 كە دەكاتە رۆژی 10ی موحەڕڕەمی 1444ی كۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا