مایزو مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

مایزۆ مۆبایلە نوێیەکەی مایزۆ ئێم بلو 10 بە باشترین تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.

مایزو ئێم بلو 10 کێشەکەی 201 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی800 یوی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا