کارەبا بۆ گوندەکانی سنووری ناحیەی کانی ماسی گەڕێندرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، “خزمەتگوزاری کارەبا بۆ ئەو ناوچانەی سنووری پارێزگای دهۆک گەڕێندراوەتەوە کە ڕوبەڕوی هێرشی تورکیا بوونەتەوە”.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “تیمی چاککردنەوەی وەزارەتی کارەبا توانیویەتی خزمەتگوزاری کارەبا بگەڕێنێتەوە بۆ گوندەکانی سنووری ناحیەی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک کە ڕوبەڕوی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بوونەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمە جاری سێیەمە کە لەماوەی حەفتەیەکدا بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیاوە بۆسەر ئەو ناوچانە کارەبا دەبڕێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا