سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی: گەمارۆدانی ئۆفیسی سەرەكی نەوەی نوێ دوورە لە ڕاستییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: گەمارۆدانی ئۆفیسی سەرەكی نەوەی نوێ دوورە لە ڕاستییەوە.

دوای ئەوەی نەوەی نوێ‌ دەنگۆیەكی بڵاوكردەوە بەوەی ئۆفیسی سەرەكی نەوەی نوێ‌ لە شاری سلێمانی گەمارۆدراوە، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە و بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو شاسوار عەبدولواحد، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بانگەشەی خۆپیشاندانی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەكرد، ئەمڕۆ لە ژمارەیەك شارۆ و شارۆچكە لە ناویاندا شاری سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام درا بەڵام شاسوار عەبدولواحد كە بانگەشەی خۆپیشاندانەكەی دەكرد بەشداری نەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا