پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ کاتژمێرە زیرەکەکەی سامسۆنگ گالاکسی ۆچ سێڤن پڕۆ بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە.
سامسۆنگ گالاکسی ۆچ سێڤن پڕۆ کێشەکەی 45 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.45 ئینج و دیقەی466/466 پێکسڵ، بەسیستمی پڕۆپەرتی ئۆ ئێس کاردەکات.
ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکی ڕۆژانە و وەرزشی، تێکڕای لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن بزانرێت، تا قوڵی 50 مەتر بەرگەی ئاو دەگرێت.