پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چین چەند بڕیارێکی دژی ئەمریکا دەکرد لە دیارترینیان ڕاگرتنی گفتوگۆی سەربازییە لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئەمریکا و تایوان.
ئەم بڕیارانەی چین دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دێت بۆ تایوان.
ئەمڕۆ هەینی چین چەند بڕیارێکی دژی ئەمریکا ڕاگەیاند، لەناویاندا ڕاگرتنی کاری هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا بۆ بنبڕکردنی تاوان لەسەرسنوورەکان و ڕاگرتنی کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و چین.
هاوکات، ئەوەش هاتووە لەمەودوا بەرنامەی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرن و بەردەوامیش دەبن لە مانۆڕە سەربازییەکانیان لە دورگەی تایوان.