بانکی ناوەندی هەرێم: کۆمپانیای نالیا 84 ملیار دینار قەرزاری خەزێنەی دەوڵەتە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی ڕایگەیاند، کۆمپانیای نالیا 84 ملیار دینار قەرزاری خەزێنەی دەوڵەتە و داوا دەکەین قەرزەکانی بگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەچەند پەیج و ئەكاونتێكی سۆشیاڵ میدیا بڵاوكراوەتەوە، گوایە قەزرەكانی كۆمپانیای نالیا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە یەكلاكراوەتەوە و سەرۆكی كۆمپانیاكەش بڕیاریداوە بۆ تەواوكاریی مووچەی مانگی تەمموز بڕی 80 ملیار دینار بداتە مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەچەند پەیج و ئەكاونتێكی سۆشیاڵ میدیا بڵاوكراوەتەوە، گوایە قەزرەكانی كۆمپانیای نالیا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە یەكلاكراوەتەوە و سەرۆكی كۆمپانیاكەش بڕیاریداوە بۆ تەواوكاریی مووچەی مانگی تەمموز بڕی 80 ملیار دینار بداتە مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی”.

ئەوەش هاتووە، “تا ئێستا كۆمپانیای نالیا هیچ قەرزێكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم پاكتاو نەكردووە داوا لەسەرجەم ئەو بەڕێزانە دەكەین كە قەرز و ئاسانكاریی حكومەتیان لاماوە وەك ئەركێكی نیشتمانیی قەرزەكانیان بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی گشتی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا