یەكێتی و یەكگرتوو جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی یەكهەڵوێستی كورد لە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی یەكهەڵوێستی كورد لە بەغدا كردەوە بۆ پاراستنی مافە دەستورییەكان.

ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی ئەمین بابە شێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان، سەردانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا رەوشی ئێستای عێراق تاوتوێ كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێشوازی لە دەستپێشخەریەكان بكرێت و میكانیزمی پێویست بگیرێتەبەر بۆ هێوركردنەوەی رەوشی ئێستای عێراق لەرێی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەوە.

هاوكات یەكێتی و یەكگرتوو جەختیانكردووەتەوە لەسەر گرنگی هاودەنگی و یەكهەڵوێستی كورد لە بەغدا بۆ پاراستنی مافە دەستورییەكان لە عێراق .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا