بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە چەند پارێزگایەك پشوو رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، سبەینێ پێنج شەممە، لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمی لە فەرمانگەكان ڕاگەیەندرا.

دوای ئەوەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچەی عێراق دەگاتە سەروو 50 پلە، بەهۆیەوە پارێزگاكانی بەغداد، واست، نەجەف، بابل، بەسرە، دیوانیە، موسەنا و دیالە، پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومەییەكان ڕاگەیاند.

هەر سەربارەت بە پێشبینییەكانی كەش و هەوا، كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد، سبەینێ بە بەراورد پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، پارێزگای سلێمانی پلەكانی گەرما تیایدا نزمترینە و 43 پلەیە، بەڵام پلەكانی گەرما لە هەولێر 45 پلە و لە دهۆك 44 پلە و لە كەركوك 47 پلە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا