قوباد تاڵەبانی ستایشی ئەڵمانیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كلێمێنس سێمتنەر كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، ستایشی رۆڵی ئەو وڵاتەكەی كرد لە پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێم لە پرۆسەی ریفۆرم و بە تایبەتیش ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی وەك كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم، جێگری سەرۆك وەزیران رۆڵی كلێمێنس سێمتنەری لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەكاندا پێشكەوتنی زیاتریش بە خۆیەوە ببینێت.

قوباد تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیاشی كرد كە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو هاوكار و پشتیوانی پرۆسەی ڕیفۆرم بووە لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش ڕۆڵی ئەو وڵاتەی لە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.

لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق كرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكان لە بەغدا دەربڕی و هاوڕابوون كە پێویستە لایەنە عێراقییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی عێراق دۆخەكە هێور بكەنەوە و لەڕێگەی گفتوگۆی نیشتمانییەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا