پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەبی بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان پەیامێک ئاراستەی گەلی عێراق دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیەنێت.
لە پەیامەکەیدا نەبی بەری ڕایگەیاند، “داوا لە گەلی عێراق و سەرجەم سەرکردایەتی و پێکهاتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەکەین وەڵامی خێرایان هەبێت بۆ دەستپێشخەری کۆبوونەوەی نیشتمانی لەسەر یەک مێزی دانوستان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو قەیرانەی عێراق پیایدا تێدەپەڕێت”.
جەختی لەوەش کردەوە، “بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی لوبنان پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییە دووپات دەکەینەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و هەڵکوتانەسەر بینای پەرلەمانی عێراق، مستەفا کازمی دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاند بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک کە تێیدا نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان هەبێت و بەیەکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و چارەسەری کێشەکان بدزۆنەوە.