مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆ ئێس30 پڕۆ بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکانی پێدەکات.

مۆتۆ ئێس30 پڕۆ شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888 پڵەسی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەشت کەی هەیە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4270 میلی ئەمپێرە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک