شاندێکی ئەمنی و حکومی عێراق گەیشتە دیالە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی سەربازی و ئەمنی و حکومی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە دەروازەی مونزریە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە لەسەر سنوورەکانی ئێران.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی عێراق، “ئامانجی سەردانی ئەم شاندە لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لە ئامادەکارییە ئەمنی و لۆجستییەکان بۆ پێشوازی کردن لە سەردانیکەرانی ئێران بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراوە”.

لایخۆیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، عەبدول ئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەیاوەری شاندێکی ئەمنی و حکومی سەردانی دەروازەی مونزریەیان کردووە.

ئەم سەردانەی شاندە ئەمنی و حکومییەکەی عێراق بۆ ئاگاداربوونە لە ڕێکارە ئەمنییەکان بەمەبەستی پێشوازیکردن لەو ئێرانییانەی دەیانەوێت لە یادی چلەی ئیمام حسێندا بەشداری بکەن.

ساڵانە لە مانگەکانی موحەرەم و سەفەر هەزاران سەردانیکەری ئێران لەڕێی دەروازەی مونزریەوە دێنە عێراق و پاشان دەچنە کەربەلا بە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە یادی چلەی ئیمام حسێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک