پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە بەراورد بە ماوەی ڕابردوو لە ئاستێکی نزمدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 100 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 100 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 94 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیارە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی لەنێویشیاندا ڕوسیا کە بەهەموویانەوە ئۆپیک پڵەس پێکدەهێنن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتەوە کۆببنەوە.