حکومەتی چین بۆ سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا: پێش گەڕانەوەت لە تایوان دوعا بکە

پۆڵەتیک پرێس

 

لە كاردانەوەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان حكومەتی چین رایگەیاند: پێش گەڕانەوەت لە تایوان دوعا بكە.

لە چوارچێوەی گەشتەكەی بۆ بەشێك لە دەوڵەتانی ئاسیا، بەیانی ئەمڕۆ نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە مالیزیا و فڕۆكەكەی بە دیاریكراوی لە بنكەی ئاسمانی پادشایەتی ناسراو بە سوپانگ نیشتوەتەوە.

دوێنێ دوشەممە، پیلۆسی لە تویتێكدا رایگەیاند، بە هاوبەشی شاندێك سەردانێكی فەرمی بۆ هەریەكە لە وڵاتانی سەنگافورە، مالیزیا، كۆریای باشور و یابان ئەنجامدەدەین، لە پێناو بەهێزكردن و توندوتۆڵكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان.

هاوكات لەبەرامبەر ئەم لێدوانانەی پیلۆسی دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، ئەگەر فڕۆكەكەی ناوبراو بەرەو تایوان هەنگاو بنێت ئەوا روبەڕوی دەبنەوە و رێگری لەو جوڵەیە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا