ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می مۆبایلی ڕیەڵ می کیو سێڤن ئای بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

ڕیەڵ می کیو سێڤن ئای کێشەکەی 182 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 700 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی900 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا