هەفتەی داهاتوو شاندی تەكنیكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری كورد لە لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكەنەوە تاوەكو گفتووگۆ لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بكەن .

زاگرۆس فەتاح بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، هەفتەی رۆژی یەكشەمەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان كە لە نوێنەری هەردوو وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی پێكهاتووە سەردانی بەغدا دەكەن بۆ گفتووگۆ كردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگفتوگۆكانی هەفتەی داهاتودا رێژەی كورد لە بودجەدا دەردەكەوێت.

زاگرۆس فەتاح كە هاوكان بریكاری وەزرارەتی پلاندانی هەرێمە باسیلەوەكردووە، هەوڵدەدرێت ئەوە دواهەمین زنجیرە كۆبوونەوەی نێوان هەرێم و بەغدا بێت لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە و دارشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتوو.

لەماوەی رابردودا شاندێكی تەكنیكی هەرێم سەردانی بەغدایان كردو لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەكاری بودجەی ساڵانی 2021 تا 2023 كۆبونەوەو گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەكردنی رەشنوسی بودجەو پشكی هەرێم كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا