سەدرییەکان داوا لە عامری دەکەن ڕێگریی لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە ڕەوتی سەدر داوای لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کرد ڕێگری لەو خۆپیشاندانە بکات کە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکیبخەن.

لەوبارەیەوە ئەحمەد مەتیری، بەڕێوەبەری دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، “برای تێکۆشەر و ئازیزم حاجی هادی عامری خوا بتپارێزێت، لە بەیاننامەکەت تێدەگەم کە تۆ لەناو چوارچێوەدا نیت، پێویستە لێدوانەکانت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بێت نەک ڕەوتی سەدر، چونکە ئەوە ئێمە نین کە داوای خوێن و دووبەرەکی دەکەین”.

وتیشی، “گوێمان لە لێدوانی هاوپەیمانەکانتە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆیە یان کشانەوەی خۆت لەو هاوپەیمانییە ڕابگەیەنە یان ئەوەتا خۆشت لەناو ئەو چوارچێوەی دووبەرەکییەدایت کە دەیانەوێت، ئێمە و سەرکردایەتی ڕەوتی سەدر گومانمان لە تۆ نییە، بەڵام چۆن داوای دانوستانمان لێدەکەیت لەگەڵ کەسێک کە هەڕەشە لە سەردەیەکی نیشتمانی و سیاسی و درێژەپێدەری بەرنامەی سەدر دەکات؟ چۆن ڕازیت بەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک بکەین کە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات؟!”

باسی لەوەش کرد، “ئێوە هەمووتان بەبێ جیاوازی دەزانن بەڕێز مالکی دووبارە و چەندبارە ئەم جۆرە قسانەی کردووە، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لێکردن نکوڵی لەو تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوە بکەن کە بەناوی مالکییەوە بڵاوکرایەوە و نەتانکرد”.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، “ئێمە پێویستمان بە کردارە نەک قسە، بۆیە فەرمان دەربکە و ڕێگری لە خۆپیشاندانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی بکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا