ژمارەیەك ئەندامی داعش دەستگیركران و چەندین جۆری چەك دەستی بەسەردا گیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەكانی عێراق، چواردە كەسی سەر بە داعشیان لە بەغدا و نەینەوا دەستگیركرد. لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی سوپای عێراق بەهاوكاری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپراسیونی ئەلجەزیرە، لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە دوو هەڵمەتی جیادا دەستیانبەسەر چەندین پارچە تەقەمەنی و بۆمبی چێنراودا گرت.

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە ئیتیحادییەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند: لە ناوچە جیاوازەكانی بەغدا، هەشت ئەندامی داعش دەستگیر كراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم ئەو كەسانە لە سەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری دەستگیر كراون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەزگای ئەمنی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: لە چەند ناوچەیەكی جیای پارێزگای نەینەوا شەش چەكداری داعش دەستگیر كراون.

روونیشیكردووەتەوە، ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكان لە ویلایەتی نەینەوای رێكخراوی داعش كار بەدەست بوون و لە چوارچێوەی دیوانی ئەلجوند كاریان كردووە.

لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی سوپای عێراق بەهاوكاری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپراسیونی ئەلجەزیرە، لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە دوو هەڵمەتی جیادا دەستیانبەسەر چەندین پارچە تەقەمەنی و بۆمبی چێنراودا گرت.

لە یەكەم هەڵمەتدا هێزەكانی فەوجی 4ی لیوای 29ی پیادە و بەهاوكاری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپراسیونی ئەلجەزیرە توانیویانە دەستبگرن بەسەر 170 گوللە عیاری 14،5 و 12،5 ملم و 14 مووشەكی جیاواز و 8 گوللە هاوەن و 4 مەخزەنی 16ملم و بۆمبێكی چێنراو لە سنووری ناحیەی كوبێسە وقەزای هیت-ی سەربە پارێزگای ئەنبار.

لە هەڵمەتی دووەمدا هێزەكانی فەوجی 3 و فەوجی مەغاویر سەربە لیوای 29ی پیادە بە هاوكاری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپراسیونەكانی ئەلجەزیرە توانیان دەستبگرن بەسەر سەكۆیەكی مووشەك هاوێژ و 10 گوللە هاوەن و 4 بۆمبی چێنراو و 4 مووشەكی جەهەنەم لە سنووری قەزای حەدیسەی سەربە پارێزگای ئەنبار، پاشان سەرجەم ئەو بۆمب و تەقەمنیانە پوچەڵكرانەوە و لە ناوبران لە لایەن تیمەكانی پوچەڵكردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی تایبەت بە هێزەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا