تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی هۆنۆر

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی هۆنۆر ئێکس ئەیت فایف جی دەخاتەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

هۆنۆر ئێکس ئەیت فایف جی کێشەکەی 194 گرامە، شاشەکەی لەجۆری تی ئێف تی ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن480 پڵەس فایف جی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا