بەوێنە..کاتژمێرەکەی هیتلەر بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار فرۆشرا

پۆڵەتیک پرێس

کاتژمێری سەرۆکی نازی ئەدۆلف هیتلەر بەرامبەر 1.1 ملیۆن دۆلار لە مەزادێکی ئەمریکا بە کڕیارێکی نەناسراو فرۆشرا.

بيع ساعة هتلر بـ 1.1 ملايين دولار في مزاد أمريكي - الخليج الجديد

بەپێی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێت مێژووی کاتژمێرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1930کان و پیتە یەکەمەکانی ناوی ئەدۆلف هیتلەر(AH)ی لەسەرە، لە مەزادێکی ئەمریکا فرۆشرا کە بە پارچەیەکی ماوەی جەنگی جیهانی دووەم و ڕەهەندێکی مێژوویی وەسف دەکرێت.

Betiltották a Z betűt Ukrajnában | Demokrata

أدولف هتلر: بيع ساعة يُعتقد أنها من متعلقات الزعيم النازي في مزاد مقابل 1.1  مليون دولار - BBC News عربي

کاتژمێرە دەستییەکە لە بەرهەمەکانی “ئەندریاس هوبەر”ە کە وەک دیارییەک لە 20ی نیسانی 1933 لە 44 هەمین ڕۆژی لەدایکبوونیدا پێی بەخشرا کاتێک لەگەڵ ڕاوێژکاری پێشووی پۆڵ ڤۆن هێندنبێرگ نازناوی شانازی نەتەوەیی باڤاریانی وەرگرت، کاتژمێرەکە سێ بەرواری لەسەرە ئەوانیش لەدایکبوونی هیتلەر، بەرواری دامەزراندنی وەک سەرۆک وەزیران و بەرواری ئەو ڕۆژەی کە پارتی نازی لەمانگی ئازاری 1933دا سەرکەوت، بەپێی مەزادەکە کاتژمێرەکە وەک یادگارییەک هەڵگیرا دوای ئەوەی 30 سەربازی فەڕەنسی بێرگوف هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شاخی هیتلەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا