پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تەمموزی 2022 نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه”.
وتیشی، “له كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرين، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسايش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه. گه‌لى عێراق شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستيار و مه‌ترسيداره ده‌رباز بكه‌ن”.
جەختی لەوەشکردەوە، “هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت”.