ئەمریكا لەسەر رووداوەكانی عێراق هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، لە نزیكەوە چاودێری دۆخەدەكەین و داوا لە لایەنە سیسییەكان دەكەین لە رێگەی دەستوورەوە كێشەكان چارەسەر بكەن.

رۆژی شەممە لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئێمە بە وردی چاودێری پشێوییەكانی ئەمڕۆی بەغدامان كرد و هەست بە نیگەرانی دەكەین لە بارەی ئەو راپۆرتانەی باس لە توندوتیژی دەكەن.

ئەوەشهاتووە: مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا لە دەستووری عێراقدا دەستەبەر كراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: دەنگمان دەخەینە پاڵ بانگەوازی لایەنە سیاسییەكان لە هەموو لایەنەكان بۆ پابەندبوون بە دان بە خۆداگرتن و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانیان لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی ئاشتیانە و دەستووردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا