دابەشكردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی چارەسەرنەكردنی گرفتی دابەشكردنی مووچە لە سنووری سلێمانی، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز دوادەكەوێت.

لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو رۆژی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت بەڵام ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی چارەسەرنەكردنی گرفتی دابەشكردنی مووچە لە سنووری سلێمانی و نەگەڕانەوەی داهاتی ئەو پارێزگایە، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز دوادەكەوێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە رۆژی دابەشكردنی مووچە نەكرد.

ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی هۆكاری نەمانی پارەی لە بانكەكانی سلێمانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی وەزیرەكان زۆرینەی رەهای دەسەڵاتەكانیان بردووەتەوە بۆ هەولێر و 40 كەرتی جیاوازی سلێمانی، داهاتەكەی لە هەولێر وەردەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا