لە بارەی دانیشتنەكانەوە سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵپەساردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی راگەیاند، ئەمەش دوای درێژە كێشانی خۆپیشاندانەكانی شاری بەغدا دێت.

محەمەد حەلبوسی، لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە دانیشتنەكانی پەرلەمان و جموجۆڵی سیاسی ئێستای شەقامی عێراق، دوو بڕیاری دەركرد.
بڕیاری یەكەم/ هەڵپەساردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق تا ئاگاداركردنەوەیەكی زیاتر.

بڕیاری دووەم/ فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامودەزگاكان و خۆپیشاندەران.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی نیشتمانی لە هەموو سەركردە و لایەنە سیاسیەكان كرد، لەپێناو گەیشتن بە دیالۆگێكی نەتەوەیی كاریگەر و بەرپرسیارانە كە دەرەنجامەكانی لە پێناو بەرژەوندی نیشتماندا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا