پۆڵەتیک پرێس
ڕیحانە یەکێکە لە سەوزەواتە بەناوبانگەکان لە چارەسەری چەندین نەخۆشیدا بەکاردەهێنرێت، بەشێکی سەرەکی چێشتخانەکانی جیهانە.
ڕیحانە بەچەندین شێوازی جیاواز لە ئامادەکردنی خواردن، زەڵاتە و چاکاندا بەکاردەهێنرێت، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن و کێشی جەستە دەکات، چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرمابوون و کۆکە و هەستیاری گەروو دەکات.
وەک چارەسەرێک بۆ بەردی گورچیلە بەکاردەهێنرێت کە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان هەیە، ڕێژەی چەوری خوێن و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە بەمەش مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.