دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی پڕۆژەی 20 هەزار شوقەکە دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، دڵنیایی دەدات لەبارەی بەردەوامی کارکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی 20 ھەزار شووقەکە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانی ھەرێمی کوردستان.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، “دوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوەکان، ئێستا لەرێگەی نوێنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ سەرپەرشتیکردن و جیاکردنەوەی فۆڕمەکان، ئامانج لەو ھەنگاوە ئەوەیە لەکۆتایی کەسانی شایستە سوودمەندبن”.

وتیشی، “لەمانگی ئابی داھاتوو، کاری لەپێشینەی دەستەی وەبەرھێنان بابەتی دابینکردنی زەوی و لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەبێت و بەشێک لەو پڕۆژانە لەمانگی داھاتوو، ھەوڵدەدەین دەست بەدروستکردنیان بکرێت”.

لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، 20 ھەزار شووقە لەرێگەی وەبەرھێنان و بەپاڵشتی حکومەت، بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروست دەکرێت و لە پڕۆسەی  پڕکردنەوەی فۆرم، نزیکەی 120 ھەزار کەس ناویان تۆمارکراوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک