نوری مالكی داوا لە مستەفا كازمی دەكات رێگری لە رژانی خوێنی عێراقیەكان بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پەیامێكی بە پەلەی ئاراستەی خۆپیشاندەران و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.

لە پەیامەكەدا، هاتووە: لە هەر ئاراستەیەكەوە چوونی خۆپیشاندەران بۆ حەرەمی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز، بەزاندنی هێڵی پارێزگاری ئەمنی ناوچەكەیە و بە پێشێلكارییەكی بێچەندوچوونی مافی خۆپیشاندانی رەوا هەژمار دەكرێت.

ئەوەشهاتووە: پێویستە لەسەر حكومەتی كازمی برا، كە ئەرك و بەرپرسیارێتی دەستووری خۆی راپەڕێنێت و پارێزگاری لە رەوشی ئەمنی و كۆمەڵایەتی بكات و رێگری بكات لە رژانی خوێن لە نێوان عێراقییەكان و پشت بە رێگای رەوا ببەسترێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەك كە دەكرێتە سەر شكۆی دەوڵەت و دامەزراوەكانی.

نوری مالكی، داوایشی لە خۆپیشاندەران كردووە، دەستبەجێ لە ناوچەكە بكشێنەوە و پابەند بن بە مافی خۆپیشاندانی یاسایی و نەچنە ژێر باری ئەو بانگەشەیەی كە دەیەوێت خۆپیشاندەران رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكانی راسپێردراو بە پارێزگاری كردن لە ئەنجوومەنی نوێنەران بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا